پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان




لە ڕۆژی نوێ پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان




کاوڕ ٢١/٣ – ٢٠/٤
لەمڕۆدا هەوڵدەدەیت خۆت لەگەڵ دۆخێکی تازەدا بگونجێنیت تاوەکو لەڕێگەیەوە ئەو ئەنجامانە بەدەستبهێنیت کە هەوڵیان بۆ دەدەیت، خۆت بە گەورە مەزانە لە هەڵسوکەوتەکانتدا، بەڵکو بەدوای سادەییدا بگەڕێ، بەتایبەتی لە کاتی گۆڕینەوەی بیروڕاکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەدا یان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگییانەی کە دووچاریان دەبیتەوە. وریابوون لەو خواردنەی کە دەیخۆیت دەبێتە هۆی ڕێگریبوون لە قەڵەوی یان هەندێک گرفتی تەندروستی.


گا ٢١/٤ – ٢٠/٥

لەمڕۆدا بیرت پەرتەوازەیە و نازانیت چۆن بڕیاری دروست بدەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی هەڕەمەکییانەی ناچیتە پێشەوە. هەموو ئەو فشارانەی کە دووچاری بوویتەوە کەمدەبنەوە. پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا زۆر باشدەبێت. گرنگیدانت بە تەندروستیت کاری سەرەکی تۆیە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دەورووبەرت ئیرەییت پێبەرن.

دووانە ٢١/٥ – ٢١/٦

کۆمەڵێک پەڕەی ونبوو دەدۆزیتەوە کە زانیاری زۆر گرنگییان تێدایە و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بازاڕیکردن و دواخستنی بڕیارەکانی خاوەن کارەکەت،  دەربڕینی هەستی خۆت بەڕاستگۆیانە بەرامبەر خۆشەویستەکەت دڵخۆشتدەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی دڵخۆشی خۆشەویستەکەت و پەیوەندییتان بەرەو باشی دەڕوات. سوود لە ئامۆژگاری هاوڕێیەکت وەربگرە کە سەرکەوتووبووبێت لەوبابەتەدا.

قڕژاڵ ٢٢/٦ – ٢٢/٧

دەگەیتە قۆناغێکەوە کە تەنیا دەبیت و هەستدەکەیت کە کەس تۆی ناوێت، ئەوەش ئاسان نابێت بۆت تاوەکو بگەڕێیتەوە بۆ دۆخی جارانی خۆت، ئاگاداری کەسایەتی خۆشەویستەکەتبە و لەهەندێک شتی نابەجێدا تێوەی مەگلێنە چونکە ئەو شتانە بۆ تۆش باش نییە و لە کەسایەتیت کەمدەکاتەوە، گرنگیدانت بە پیشەکەت نابێت وات لێبکات کە تەندروستیت بیربچێتەوە و گرنگی پێنەدەیت.

شێر ٢٣/٧- ٢٢/٨

دڵەڕاوکێی ڕوون بە هەڵسوکەوتەوە دیارە، بۆیە هەوڵبدە لەسەرخۆبیت تاوەکو بەهێمنانە ئامانجەکانت لە پیشەکەتدا بەدەستبهێنیت، لەوانەیە بگەیت بە ئاشتبوونەوەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەڵام ئەوە پێویست بە ئارامگرتنت دەکات لە هەندێک لۆمە و ڕەخنە کە ئاڕاستەت دەکرێن، ئازاری ڕیخۆڵەکانت لەوانەیە بەهۆی هەندێک جۆری خواردنەوە بێت کە پێکهاتەی خراپیان تێدایە و بۆ تەندروستیت باش نیە.

فەریک ٢٣/٨ – ٢٢/٩

لەمڕۆدا دۆخێکی جێگیرترت بۆ دروستدەبێت و گەشبین دەبیت بەبەراورد بە کەسانی دەوروبەرت، پەیوەندییەکی نوێ دەستپێدەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا دەزانیت کە ئەم پەیوەندییە تەنها ڕووکەشییە و نابێتە پەیوەندییەکی ڕاستگۆ بەڵام هەوڵدان خراپ نییە، خرۆشی بە یەکێک لەو سیفاتانە دادەنرێت کە لە تۆدا بوونیان هەیە بەڵام هەندێک شت پێویستیان بە چارەسەری هێمن هەیە.

تەرازوو ٢٣/٩ – ٢٣/١٠

ئەو گرفتانەی کە لەمڕۆدا دووچاریان دەبیتەوە بەهۆی هەندێک بابەتی کەڵەکەبووی پێشووترەوەیە و تێپەڕینی ئەوەش تەنها پێویستی بەکات هەیە، ڕێگەمەدە هەڵسوکەوتەکانی خۆشەویستەکەت ببێتە هۆی توڕەبوونت بەڵکو هەوڵبدە ڕووبەڕووی ببیتەوە بەوەی کە پێی بڵێیت کە هەست بە چیدەکەیت بەرامبەری، زۆرجار دۆخەکان پێچەوانەت دەبنەوە و هەست بە بێهیوایی و ڕەشبینی دەکەیت کە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستیت دەبێت.

دووپشک ٢٤/١٠ – ٢١/١١

خۆت تووشی گرفت مەکە و بەدووربە لە کێشمەکێشەکان و لەگەڵ ئەوەشدا بە بێ وەرگرتنی بۆچوونی خۆشەویستەکەت هیچ بڕیارێکی کڕین و فرۆشتن مەدە، کەسایەتییەکی تایبەت و درەوشاوەت دەبێت بەڵام دوودڵ دەبیت بەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەناکاو لەپەیوەندیەکەتدا لەگەڵ هاوسەرەکەت دروستدەبێت، بڕیاری کۆتایی مەدە سەبارەت بە وەرزشکردن چونکە تۆ دۆڕاو دەبیت.

کەوان ٢٢/١١ – ٢٠/١٢

هەست بە ئارامی دەکەیت بەڵام وریابە لەو کێشمەکێشانەی لەسەر کارەکەت لەگەڵ بەرپرسەکاندا دووچاری دەبیتەوە، واقیعی بوون بە یەکێک لە بەهێزترین چەک دادەنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆشەویستەکەت و ڕاستگۆبوون لەگەڵیدا و ئەوەش یارمەتیدەرت دەبێت لە گەڕانەوەی دۆخەکە وەکو پێشووی خۆی، پێویستە هانی خۆت بدەیت بۆ وەرزشکردن یان ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەک کە سوود بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

گیسک ٢١/١٢ – ١٩/١

کاری سەرەکی خۆت لەمڕۆژەدا دەزانیت و لەوانەیە لەمڕۆدا کارێک یان بابەتێکی نوێت پێشکەشبکرێت. دوودڵ مەبە لە خستنەڕووی بۆچونت بەرامبەر خۆشەویستەکەت بەتایبەت ئەگەر تۆ دەزانیت شتەکان بەرەو خراپی دەڕۆن، لەوانەیە هەواڵێک ببیستیت کە تایبەتە بە تەندروستی ئەندامێکی خێزانەکەت ئەوەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و دوودڵیت.

سەتڵ ٢٠/١ – ١٨/٢

کۆمەڵێک دەرفەتی گرنگ و فراوانت بۆ دەڕەخسێت بۆیە بیر لە ئاواتێک بکەرەوە و بزانە کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دێتە دی، دوای خۆشەویستی ڕابردووت دەکەویت یان مەیلت بۆ چیرۆکێکی کۆنی خۆت دەگەڕێتەوە، یان دیمانەیەکی تایبەت ڕێکدەخەیت کە دەبێتە هۆی پەرۆشی بوونی دڵت، هەست بە ئارامی و خۆشبەختی دەکەیت دوای ئەوەی کە پشکنینە پزیشکییەکان ئەوەیان دەرخست کە هیچ گرفتێکی تەندروستیت نییە.

نەهەنگ ١٩/٢ – ٢٠/٣

لەگەڵ هەندێک هاوپیشەتدا کێبڕکێ دەکەیت بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەکەت، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە بۆیە وریابە، بارێکی سۆزداری گرنگ دێتە ئاراوە کە پێویستی بە لەسەرخۆیی و دانبەخۆداگرتن هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر جیابوونەوە یان مانەوەت، دۆخی تەندروستی باشت بەهۆی وریایی و ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانەی ڕێکخراوەوە دەبێت.

عن الكاتب

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت

بابەتی پێشتر
1ز7;