:ڕۆژی نوێ
هەرچەندە دايك گرنگترين دەبینرێت لە ژيانى منداڵێك،بەڵام هەندێک شت هەيە كە باوک ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە رونکردنەوەی ژیان بۆ منداڵەکەی. بەتايبەتى كاتێك بابەتەکە دێتە سەر كوڕێك.
تەنها بير بكەوە: يەكەم، كوڕەكە دێت لەژێر سەرپەرشتيەكەى مامۆستاى باخچەى ساوايان، و پاشان ئەو دەڕوات بۆ قوتابخانەيێك پاشان لەو شوێنە هاوڕێ نوێ پەیدا دەکات٠
یەکەم: باوك پێویستە كە بەشێوەيەكى گونجاو كوڕى فێر بكات كە بەهێز وبەتوانا بێت، وفێری ئەوەی بکات کە چۆن لەسەر قاچەکانی خۆی بوەستێت ئەو دەتوانێت ئەو فێر بكات تا بە
میهرەبانی و ڕێزەوە مامەڵە بکات لەگەل کەسانی دەوروبەری بكات
دووەم:باوک پێویستە فێری کوڕەکەی بکات کە پاک و خاوێن بێت و هەوڵ بدات خۆی جل وبەرگەکانی بشوات و ئوتویان بکات
سێیەم یاری کردن لەگەل منداڵ باسێکی گرنگە کە دەبێت باوکان بیزانن کاتێک لەگەل منداڵەکەت یاری دەکەیت ئەو هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکات بۆیە ئەمەش وادەکات کە نزیک بوونەوە و گوێڕایەلی تۆ بێت
چوارەم پێویستە باوکان لە بەر چاوی منداڵەکانیان کتێب بخوێننەوە بۆ ئەوەی هانی منداڵەکانت بدەیت ئارەزووی کتێب خوێندنەویان هەبێت کە ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی منداڵ سەرکەوتنی لە قۆناغەکانی ژیانیدا
لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت
محول الأكوادإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء الإبتسامات