قاچاخچییەک 120 کۆچبەر فڕێدەداتە ناو دەریاوە !





:ڕۆژی نوێ




قاچاخچییەکی مرۆڤ، کە بەرپرسی بەلەمێکی کۆچبەران بووە، زیاد لە 120 کۆچبەری سۆماڵی و ئەسیوپی ناچار دەکات لە نزیک کەناراوی شەبوە لە یەمەن خۆیان فڕێ بدەنە ناو ئاوەکە و بەم هۆیەشەوە 50 کەسیان دەخنکێن. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە رێگەی یەمەنەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی کەنداو.
دوای رووداوەکە تیمێکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران و ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەشتێکی ئاسایی خۆیاندا لە کەناراوی شەبوە ، گۆڕی 29 کۆچبەر دەدۆزنەوە. 

مردووەکان لەلایەن ئەو کۆچبەرانەوە نێژراون کە لە رووداوەکە رزگاریان بووە. هاوکات 27 کەس لە کۆچبەران لە کەناراوەکە ماونەتەوە، ژمارەیەکی دیکەش بەرلەوەی فریاگوزارییان بگاتە لا، شوێنەکەیان بە جێهێشتووە و هەروەها 22 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن. زۆرینەی کۆچبەرانی ناو بەلەمەکە گەنج بوون و تێکڕای تەمەنیان نزیکەی 16 ساڵە. 

کاتێک کە قاچاخچییەکان چەند کەسێک دەبینن کە لە دەستەڵاتدارانی ناوچەکە دەچن، کۆچبەرەکان ناچار دەکەن خۆیان فڕێ بدەنە ناو دەریاکە و بە گوتەی کۆچبەرە رزگاربووەکان قاچاخچییەکە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سۆماڵ بۆ ئەوەی ژمارەیەکی دیکە کۆچبەر بە هەمان رێگادا ببات بۆ یەمەن. 

بە گوێرەی مەزەندەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 55 هەزار کۆچبەر وڵاتانی شاخی ئەفریقایان بەرەو یەمەن و وڵاتانی کەنداو جێهێشتووە؛ تەمەنی زیاد لە 30 هەزار کەس لەم کۆچبەرانە لە خوار 18 ساڵییەوەیە و خەڵکی سۆماڵ و ئەسیوپیان و نزیکەی یەک لە سەر سێشیان ژن بوون. 

ئەم رێگایە بۆ کۆچکردن یەکێکە لە رێگا پڕ لە مەترسییەکان. وەرزی رەشەبای زەریای هیندیش مەترسییەکانی زیاتر کردووە. بەڵام قاچاخچییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن چالاکن و بە خەڵەتاندن و بەڵێنی درۆ کۆچبەران بەو رێگایەدا دەبەن. 

عن الكاتب

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت

بابەتی پێشتر
1ز7;