چەند كاژێرێك دوای راگەیاندنی دەست لەكاركێشانەوەی، دەستەی ئەستۆپاكی ، پارێزگاری بەسرەی لە گەشتكردن بەرەو دەرەوەی عێراق قەدەخەكرد.
دەستەی ئەستۆپاكی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بڕیاری قەدەخەكردنی گەشتكردنی ماجید نەسراوی پارێزگاری بەسرە بۆ دەرەوەی عێراق، بەهۆی تەواو نەبوونی لێكۆڵینەوەكانە".
ماجید نەسراوی ، سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و پارێزگاری بەسرە رایگەیاند "بەهۆی گوشاری سیاسی دەستم لە كار كێشاوەتەوە، بە ئامانجی جێبەجێكردنی رێوڕەسمی حەجیش لە دوو رۆژی داهاتوو بە پاسپۆرتی ئۆستورالی گەشتی حەج دەكەم، ئەو گەشتەشم هەڵاتن نییە لە لێپرسینەوەی لایەنە چاودێرییەكان و دادگا، چونكە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی حەج دەگەڕێمەوە بەسرە و لەبەردەم دادگا ئامادە دەبم".
فورات شەرع سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەمبارەوە گوتی "ماجید نەسراوی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی ئەنجوومەنی باڵا دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە، بەڵام ئەو لە دەزگاكانی راگەیاندن دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندوە ، ئەمەش یاسایی نییەو تاوەكو ئێستا بە دەست لەكاركێشاوە هەژمار ناكرێت".
شەرع گوتیشی "ئەگەر نەسراوی دەستیش لەكار بكێشێتەوە پۆستی پارێزگاری بەسرە هەر پشكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیە و بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابێت، پێشبینیش دەكەین رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم داوای ئەو پۆستە بكەن".

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت
محول الأكوادإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء الإبتسامات