زۆربەمان دەزانین لیمۆ ژمارەیەکی ناکۆتا لە سودی تەندروستی و بەکارهێنانی هەیە، بۆنە خۆش و تامە ناوازەکەی وايکردووە ببێت به یەکێک لە بۆنخۆشترین و تامخۆشترین میوەکان.
لێرەدا فێری هونەرێکی ناوازە دەبن کە لەڕێگەیەوە خۆتان لە بۆنی ناخۆشی نێو ژوور و چێشتخانەکانتان ڕزگاردەکەن و لە بەکتریا و میکرۆبیش پاکیان دەکەنەوە.
شێوازی ئەنجامدانی:
لیمۆیەک بکە بە چوار بەشەوە، بەڵام کۆتاییەکەی مەبڕە بۆ ئەوەی لێکجیانەبنەوە، پاشان کەمێک خوێى بکە بەسەردا و لە چێشتخانەکەت یاخود ژوری نوستنەکەتدا دایبنێ، بەم کارە، هەوای ژوورەکە فرێش و بۆنخۆش دەکەیت و هەوایەکی پڕ لە بۆنی لیمۆ و مزرەمەنی لە ژوورەکەتدا کۆدەبێتەوە.
لیمۆکە جگە لە بۆنخۆشکردنی ژوورەکە، بەکتریا و میکرۆبی نێو ژوورەکەش دەگرێت و پاکیدەکاتەوە، بەڵام ئاگاداربن نابێت دوای ئەوە لیمۆکە بخورێت، چونکە میکرۆبی زۆر دەگرێت و کەڵکی خواردنی نامێنێت
لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت
محول الأكوادإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء الإبتسامات