چەند زانیارییەکى نەبیستراو لەبارەى تایه‌ى ئۆتۆمبیلەوە، ئاگاداری ئەم زانیاریە بە !



:ڕۆژی نوێ




ئه‌ندازیار دانا كەریم، مامۆستا له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان کۆمەڵێک زانیارى لە بارەى تایەى ئۆتۆمبیلەوە خستووەتەڕوو و دەڵێت باشتره‌ له‌ به‌یانیان په‌ستانى تایه‌ بپێوریت، چونكه‌ فێنكه‌ و ده‌توانرێت په‌ستانى ته‌واوى تایه‌كه‌ وه‌ربگیردرێت.
ئەو ئەندازیارە لەم چەند خاڵەدا زانیارییەکانى لە بارەى تایەى ئۆتۆمبیلەوە دەخاتەڕوو:
یه‌كه‌م: له‌ ڕاستیدا تایه‌ دروستكراوه‌ بۆ بڕینى كیلۆمه‌ترێكى زۆرو خزمه‌تێكى باش بكات به‌ به‌كارهێنه‌رانى، باشترین كارى چاككردن بۆ تایه‌ى ئۆتۆمبیل بكرێت بریتییه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنى په‌ستانى هه‌واى ناو تایه‌كه‌‌.
باشترین په‌ستانیش بۆ تایه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى دروستكه‌رى ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌سه‌ر پلێتى زانیارى ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ینوسن یان له‌ناو كه‌ته‌لۆكى ئۆتۆمبیله‌كه‌.
پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێرى ئۆتۆمبیل به‌رده‌وام به‌ په‌ستانى تایه‌كان بڕواته‌وه‌ یه‌ شێوه‌یه‌كى خشته‌ ئاسا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ مانگى جارێك یان پێش گه‌شتێكى درێژ یان به‌پێ ى دۆخى تایه‌كه‌، هاوکات نابێت تایه‌ سپێریش له‌بیر بكرێت.

دووه‌م: په‌ستانى تایه‌ ده‌بێت جێگیر بێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین هه‌موو گازه‌كان به‌ به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ده‌كشێن، له‌ ئه‌نجامى لێخشانى تایه‌ له‌گه‌ڵ جاده‌ پله‌ى گه‌رمى تایه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ په‌ستانى هه‌واى ناو تایه‌كه‌ زیاد بكات، بۆیه‌ باشتره‌ له‌ به‌یانیان په‌ستانى تایه‌ بپێوریت، چونكه‌ فێنكه‌ و ده‌توانین په‌ستانى ته‌واوى تایه‌كه‌ وه‌رگرین.
سێیه‌م: بۆ نایترۆجین به‌كار بهێنین؟ وه‌ك ده‌زانین هه‌واى ئاسایى پێك هاتووه‌ له‌ ٧٨٪ نایترۆجین و ٢١٪ ئۆكسجین و ١٪ گازه‌كانى تر و هه‌ڵمى ئاویشى تێدایه‌.
له‌كاتى گه‌رم بوونى تایه‌ گازى ئۆكسجین زیاتر حه‌ز ده‌كات له‌ تایه‌ ده‌رچێت و به‌وه‌ش په‌ستانى تایه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها شێ ى ئاویش زیانێكى زۆر به‌ تایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام گازى نایترۆجین زیاتر جێگیره‌ و كاریگه‌رى كه‌مترى هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕانى په‌ستانى تایه‌.

چواره‌م: سوده‌كانى گازى نایترۆجین:
١- په‌ستانى تایه‌ به‌جێگیرى ده‌مێنێته‌وه‌.
٢- كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌متر به‌نزین سه‌رفكردن هه‌یه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى كه‌م.
٣- ماوه‌ى به‌كارهێنانى تایه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌ دره‌نگتر خراپ ده‌بێت.

عن الكاتب

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت

بابەتی پێشتر
1ز7;