نهێنی دامەزراندنی کەناڵی نەخێر لە ئێستادا ئاشکرا بوو ! بزانە ئامانجیان چیە ؟




:ڕۆژی نوێ



ئەندامێکی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا راگەیاند، کەناڵی نەخێر ھیچ پەیوەندییەکی بە کۆمپانیای نالیا و ئێن ئاڕتی یەوە نیە.
وتیشی "کەناڵەکەمان تایبەتە بە جوڵانەوەی "نەخێرلەئێستادا"و بنکەی سەرەکی پەخشەکەشمان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە" .

ئەو ئەندامەی جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا جەختی لەوەشکردەوە، تائێستا ھیچ مۆڵەتێکیان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند وەرنەگرتووە، چونکە پێویستی بە مۆڵەت نییە بەو پێیەی ئۆفیسی سەرەکیان لە ناو ھەرێمی کوردستان و ھیچ پارێزگایەکی تری عێراقدا نییە.

رۆژی ٨ / ٨/ ٢٠١٧ جوڵانەوەی “ نەخێر لەئێستادا”  بۆ ریفراندۆم وەک جوڵانەوەیەکی مەدەنی خۆی ڕاگەیاند و کەناڵێکی ئاسمانی بەناوی نەخێر لە ئێستادا لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات کردەوە دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کردووە.

عن الكاتب

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت

بابەتی پێشتر
1ز7;