شەش یاریزان یانەی ڕیال مەدرید بەجێدەهێڵن !




شەش یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە جێدەهێڵن و دەیانەوێت بەدواى یانەیەکی دیکەدا بەگەڕێن.
 یانەى ریاڵ مەدرید لە ئێستادا هەوڵی ئەوە دەدات یاریزانی نوێ بدۆزێتەوە بۆ یانەکەی  بۆ ئەوەى جێگەى ئەو کۆمەڵە یاریزانەی پێ پڕکاتەوە کە بەنیازن بڕۆن.
بە پێی هەواڵە وەرزشیەکان، هەریەک لە یاریزانان مۆراتا و جەیسم رۆدریگێز بڕیاریان داوە کە لە ڕیال مەدرید بڕۆن و پێشبینی دەکرێت مۆراتا بچێتە ئەى سی میلان و جەیمس رۆدریگێزیش ئەگەری هەیە بڕواتە  ئینتەرمیلانەوە.
هەروەها هەردوو یاریزان پیپی و کوێنتراو بەهەمان شێوە بڕیاریان داوە کە لە ڕیال بڕۆن و لەگەڵ دوا یاریی ریاڵ لەم وەرزەدا ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵن.
هەریەک لە کیکۆ کاسیای گۆڵچی و دانیلۆی بەرگریکاری لای راستیش بەهۆی کەمی یاریکردنیانەوە بریاریان داوە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جیبهێڵن.
بە پێی هەواڵی رۆژنامە وەرزشیەکان ، لە کۆتایی ئەم وەرزە دا شەش یاریزان بە فەرمی لە یانەى ریاڵ مەدرید دەڕۆن و ئیدارەى یانەکەش بەدواى  جێگرەوەکانیان دەگەڕێت.

عن الكاتب

لەوانەیە سەردانی ئەم بابەتانەش بکەیت

بابەتی پێشتر
1ز7;